01 12 2025
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی کوردستاندا، وێڕای ڕێزلێنان لە خزمەتی بەڕێوەبەرانی پێشوو، «دکتۆر بەختیار جەواهیری» وەک ڕاگری نوێی کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان و «دکتۆر ئەنوەر مەحموودی» وەک سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی بەرنامە و بودجە ناسێندران.
ڕێزلێنان لە بەڕێوەبەرانی پێشوو و ناساندنی بەرپرسانی نوێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی کوردستاندا
بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی سەرماوەز، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی نووسینگەی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، وێڕای پێزانین و سوپاس بۆ خزمەتەکانی دکتۆر ناسر شیربەگی لە ماوەی ڕاگرایەتیی کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکاندا، دکتۆر بەختیار جەواهیری وەک ڕاگری نوێی ئەم کۆلێژە ناسێندرا.
هەروەها، بە ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی دکتۆر پەرویز کەفچە، دکتۆر ئەنوەر مەحموودی وەک سەرپەرشتیاری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی بەرنامە، بودجە، گۆڕانکاریی کارگێڕی و بەرهەمداری دامەزرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، ڕێز لە هەوڵە دڵسۆزانەکانی بەڕێز عادل مەفاخری، کارناسی کێڵگەی فێرکاریی سەراب، گیرا.
